باراك ئۆبامای كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه داوای له ڕكابه‌ره كۆماریـیه‌كه‌ی سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین كرد بوه‌سـتێت له قه‌سه‌كردن له‌سه‌ر كه‌سـایه‌تی و نیشـتیمانپه‌ره‌وه‌ری ئه‌و.
باراك ئۆباما بۆ هه‌مان كۆمه‌ڵی جه‌نگاوه‌رانی دێرین له فلۆریدا قسه‌ی كرد كه ڕۆژی پـێشووتر جۆن مه‌ككه‌ین گوتارێـكی پـێشـكه‌ش كردن و تیایدا ئۆبامای تاوانبار كرد به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیـیه سـیاسیـیه‌كانی خۆی ده‌خاته پـێش به‌رژه‌وه‌ندیـیه نیشـتیمانیـیه‌كانی ئه‌مریكاوه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم ماڵۆن له واشنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:22 خوله‌كه.