له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی عێراق كوڕی سـیاسه‌تمه‌دارێـكی ناوداری سـوننه‌كانیان له میانه‌ی هێرشـێـكدا له به‌غدا ده‌سـتگیركردووه.
له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌سـتیان له گرتنی موثه‌نا ئه‌لدلێمیدا نیـیه كه كوڕی عه‌دنان ئه‌لدلێمی سه‌رۆكی بلۆكی باڵای به‌ره‌ی ته‌وافوقی عه‌ره‌به سـووننه‌كانه. عه‌دنان ئه‌لدلێمی ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌ی كار له سـیاسه‌تدا ناكات.
شـایانی باسه كوڕێـكی تری ئه‌لدلێمی سـاڵی ڕابردوو ده‌سـتگیركرا و هێشـتا ده‌سـتبه‌سه‌ره.
هه‌ر چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمان گوتیان هه‌روه‌ها 13 گومان لێـكراوان له ناوه‌ڕاسـتی عێراق ده‌سـتگیركراون.