Accessibility links

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ توركیا 9 پـۆلیس ده‌كوژرێن


ڕاپـۆرته‌كانی میدیای توركیا ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ ماشـێنه‌كه‌ی له‌ باشوری وڵاته‌كه‌دا ته‌قانده‌وه‌ و له‌ ئاكامدا خۆی كوژرا و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 9 له‌ كارمه‌ندانی پـۆلیس برینداربوون.

به‌رپـرسـان و ڕاپـۆرته‌كانی میدیا له‌ ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی توركیـیه‌وه‌ ده‌ڵێن هێرشـبه‌ره‌كه‌ ماشـێـنه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن خاڵـێـكی پـشـكنینی شـاری مێرسین ڕاگیرابوو.

ڕاپـۆرته‌كان زووتر گوتبوویان كه‌ هه‌روه‌ها گومان لێـكراوێـكی دیكه‌ له‌ ناو ماشـێنه‌كه‌دا بووه‌ كوژراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاپـۆرته‌كان پـۆلیس به‌ دوای ئه‌و ماشێنه‌دا ده‌گه‌ڕا دوای ئه‌وه‌ی زانیاریـیه‌كانی پـێـیان گه‌یشـتبوو كه‌وا هێرشـبه‌رێـك خۆی بۆ هێرشـێـك ئاماده‌ كردووه‌.

هیچ كه‌سێـك تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌رپـرسـیارێتی ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

جێی وتنه‌ موسـڵمانه‌ توندڕه‌وه‌كان و جوداخوازه‌ كورده‌كان و میلیشـیا چه‌پ‌ڕه‌وه‌كان له‌ مێژه‌وه‌ هێرشی له‌و جۆره‌یان له‌ توركیا ئه‌نجامداوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG