Accessibility links

ئێران چه‌ند گرێبه‌سـتێـك بۆ سـازگه‌ نوێـیه‌كانی وزه‌ی ناوه‌كی خۆی مۆر ده‌كات


چه‌ند كۆمپانیایه‌كی وزه‌ی ناوه‌كی له‌ ئێران ڕێـكه‌وتنێـكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا مۆركرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێـگاكانی دامه‌زراندنی ویزگه‌ی نوێی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌حمه‌د فه‌یازبه‌خشی كاربه‌ده‌سـتی ئێرانی گوتی پـێشـبینی ده‌كرێت پـرۆسه‌كه‌ 13 مانگ بخایه‌نێت.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ له‌و ده‌مه‌دا ده‌كرێت كه‌ ئێران كه‌وتۆته‌ ژێر فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه‌ بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی كه‌ ده‌شتێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت.

هاوكات جێـگری سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆلی هه‌ینۆنه‌ن گه‌یشته‌ تاران بۆ سـازدانی وتووێـژ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG