پاش چه‌ند كاتژمێـرێـك له‌وه‌ی سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی وڵاته‌كه‌ی له هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ پاكسـتان له شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
خانم ڕایس به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌فی به دۆسـتێـكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ناوبرد و سـتایشی كرد له‌سه‌ر وابه‌سـته‌یی له شه‌ڕی دژی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده و میلیتانه‌كانی تردا. گوتیشی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاندانی ڕێبه‌رانی سـیاسی پاكسـتان بۆ سه‌نگی خسـتنه سه‌ر بنبڕكردنی توندڕه‌وی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و دراوسـێـیه‌كانیان.
له لایه‌كی تره‌وه ڕكه‌به‌ری مێژوویی پاكسـتان كه هیندسـتانه ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی به مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆ دانا. به‌ڵام هه‌ندێ كاربه‌ده‌سـتی هیندسـتان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ڕه‌نگه ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف ببێته مایه‌ی دروستبوونی بۆشـایی ده‌سه‌ڵات له پاكسـتاندا.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجانا پاسریچای په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له نیو ده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:25 خوله‌كه.