په‌روێز موشه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان ده‌سـت له‌كاركێشـانی خۆی له سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا باری نیوهاوس له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتانه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردوه.
سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاسـته‌وخۆ له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی نیشـتیمانی ڕاگه‌یاند له وتارێـكی ناوه‌ڕاسـتی ڕۆژ له ماڵی خۆی له ئیسلام ئاباد. ئه‌و ڕه‌دی تاوانه‌كانی داوه كه نه‌یاره سـیاسیـیه‌كانی هه‌ڕه‌شـه‌یان لێـكردبوو له‌م هه‌فته‌یه پـێشـكه‌ش به په‌رله‌مانی بكه‌ن.
به‌ڵام گوتیشی به‌رگریـكردن له‌خۆی له دژی تاوانه‌كان كۆتایی به ئاڵۆزیـیه‌كه ناهێنێت كه سـازبووبوو نێوان سه‌رۆك و حكومه‌ت بۆیه به‌رنامه‌ی ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و گوتی له پـێناو پاكسـتان ده‌ست له‌كارده‌كێشـێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی داوه‌ته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نشـتیمانی.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف به زمانی ئوردو گوتی " من ده‌ڕۆم، به‌ڵام خودا پاكسـتان بـپارێزێت."