ئێران ڕایگه‌یاند به سه‌ركه‌وتووانه موشه‌كێـكی توانای هه‌ڵـگرتنی سه‌ته‌لایتی خۆماڵی به‌ره‌و واڵای ئاسـمان هه‌یه تاقی كردۆته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ موشـه‌كێـكی هه‌ڵـگری سه‌ته‌لایت به ناوی سه‌فیره‌وه له بنكه‌یه‌كی واڵایی ئاسـمانی ئێرانیـیه‌وه تاقی‌كرابۆوه. كاربه‌ده‌سـتان ڕاپـۆرته‌كانی ئاژانسه‌كانی میدیای ئێرانیان ڕاست‌كرده‌وه كه گوتبویان موشـه‌كێـك سه‌ته‌لایتی خۆماڵی به‌ره‌و واڵایی ئاسـمان هه‌ڵـگرتبوو.
ده‌مڕاسـتی كۆشـكی سـپی گۆردن جۆندرۆی ده‌ڵێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئێران بۆ ئه‌و جۆره موشـه‌كه مایه‌ی نیگه‌رانیـیه چونكه ڕه‌نگه ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه موشـه‌كی بالسـتی لێ دروست بكرێت.
میدیای ئێران ده‌ڵێت سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له مه‌راسـیمی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماده بوو و ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه ڤیدیۆی ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و موشـه‌كه‌ی به‌ره‌و واڵایی ئاسـمان نیشـان دا.
تاران ده‌ڵێت پـرۆگرامی واڵایی ئاسـمان به مه‌به‌سـتی توێژینه‌وه و ڕه‌وانه‌كردنی سه‌ته‌لایت یه‌ت و په‌یوه‌ندیـیه‌كانه به‌ره‌و واڵایی ئاسـمان. له مانگی دوودا ئێران یه‌كه‌مین موشه‌كی تاقیكرده‌وه و گوتی توانای هه‌ڵـگرتنی و ڕه‌وانه‌كردنی سه‌ته‌لایتی به‌ره‌و واڵایی ئاسـمان هه‌یه.