Accessibility links

خۆكوژێـك 15 كه‌س له‌ ناوچه‌یه‌كی سـونـنه‌كاندا له‌ به‌غدا ده‌كوژێت


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قێنه‌رێـكی خۆكوژ به‌لای كه‌م 15 كه‌سی كوشـتووه‌ 29 ی تریشی برینداركردووه‌ نزیـك به‌ مزگه‌وتێـك له‌ باكوری به‌غدا.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌ندامانی پاسه‌وانانی خۆجێی دژ به‌ ئه‌لقاعیده‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پـشـتیوانی ده‌كرێن پاسه‌وانی خاڵێـكی پـشـكنیـنیان كردووه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌دهه‌میـیه‌ له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌دا. ئه‌وان ده‌ڵێن ڕێبه‌ری پاسه‌وانه‌كان فاروق ئه‌لعوبه‌یدی له‌ نێوان ئه‌و كه‌سـانه‌دا بووه‌ كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیـك به‌ مزگه‌وتی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی سـوننه‌كان كوژراوه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سـه‌دان هه‌زار له‌ شـیعه‌كان به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ سه‌ردانی سـاڵانه‌ی ئاینیـیان له‌ ناوه‌ڕاسـتی عێراق كه‌ كه‌وتبوونه‌ به‌ر هێرشـه‌كاندا و به‌لای كه‌م 30 كه‌س له‌وانه‌ی سه‌ردانیان كردووه‌ كوژراون.

هه‌ر له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه‌ چه‌ندین هێرشی به‌ بۆمب كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سـانه‌ی به‌ره‌و ئاهه‌نگه‌كانی شـاری كه‌ربه‌لا بوونه‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ئاهه‌نگه‌كانی كۆتایی شه‌وی شه‌ممه‌ به‌بێ هیچ توندوتیژیـیه‌ك به‌ به‌راورد به‌ سـاڵی ڕابردوو كۆتایی پـێهاتووه‌ كه‌ شه‌ڕی كوشـنده‌ له‌ نێوان میلیشـیا شیعه‌كان و پـۆلیسی عێراقی ڕوویدابوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG