Accessibility links

هه‌زاران پـۆلیسی ئه‌فغانی به‌ كابولدا بڵاو ده‌بنه‌وه‌


به‌ ڕۆژێـك به‌ر له‌ واده‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌فغانسـتان به‌لای كه‌م 5 هه‌زار پـۆلیس وا پاسه‌وانی كابولی پایته‌خت ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی حكومه‌تی تاڵیبان له‌ سـاڵی 2001 وه‌ هه‌ره‌سی هێنا هه‌ڵمه‌تی ئاسایشی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی كابول به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌ڵێت گرتنه‌به‌ری ڕێوشـوێنی ئاسایشی به‌م جۆره‌ تۆكمه‌ به‌ مه‌به‌سـتی خولقاندنی كه‌شوهه‌وای پـڕ متمانه‌یه‌ و هاوكات له‌ پـێناو تێـكدانی شـیانی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی میلیشـیاكانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری تێرۆریسـتی.

كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕێوڕه‌سـمی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سـاڵڕۆژی یاده‌وه‌ری 89 هه‌مین سـاڵی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌فغانسـتانه‌ له‌ به‌ریتانیا. ده‌شڵێن ڕێوڕه‌سـمی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ هێندی سـاڵانی پـێشـوو گه‌وره‌ نابێت.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ میلیشـیاكان له‌ ئه‌فغانسـتان له‌ مانگی چواری ئه‌مسـاڵدا نمایشـێـكی گرنگیان له‌ كابولی پایته‌خت شـێواند له‌و ده‌مه‌ی میلیشـیاكان ده‌سـتڕێژیان له‌و شـوێنه‌ كرد كه‌ تیایدا حامید كارزایی سه‌رۆكی ئه‌فغانی و لـێپـرسـراوانی وڵات و هه‌روه‌ها دیپـلۆماتانی میوان دانیشـتبوون. له‌ ڕووداوه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌فغانی به‌بێ وه‌ی ده‌رباز بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG