ڕۆژی شه‌ممه بۆ گێڕانی پـرسه‌ی ڕابه‌ری جوداخوازی كوژراو به ده‌یان هه‌زار له موسـڵمانان ڕژانه نێو شه‌قامه‌كانی هه‌رێمی كشـمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتان.
خۆپـیشـانده‌ران له شـاری سه‌ره‌كی سریناگار چوون بۆ شـاری پامپور واته ئه‌و شـاره‌ی شێخ عه‌بدولعه‌زیزی ڕابه‌ری جوداخوازی كوژراوی تیادا له‌دایكبووبوو. ناوبراو له‌گه‌ڵ 21 كه‌سی دیكه‌دا له میانه‌ی خوپـیشـاندانی توندوتیژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به ده‌سـتی هێزه‌كانی پـۆلیسی هیندی كوژران. شـێخ عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری هاوبه‌ندیـیه‌كی گروپه‌كانی جوداخوازانی ئیسلامیـیه.
له میانه‌ی ڕێپـێوانی ڕۆژی شه‌ممه‌یاندا كه تیایدا هێزه‌كانی پـۆلیس خۆیان دوره‌په‌رێز ڕاگراتبوو خۆپـیشـانده‌ران ئاڵای ڕه‌ش و هه‌روه‌ها ئاڵای ڕه‌نگی كه‌سـكی ئیسلامیـیان به‌رز كردبۆوه و به‌شـداربووان هاواریان ده‌كرد و دروشـمی سه‌ربه‌خۆیی كه كشـمیریان له هیندسـتان ده‌چڕی. ئه‌وه‌ی شــایانی باسه به‌هۆی شه‌ڕ و پـێـكدادانی هه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌كانی پـۆلیسی هیندسـتان و خۆپـیشـانده‌ران سه‌ر به جوداخوازانی ئیسـلامی به لای كه‌م 500 كه‌س برینداربوون.
نائارامی و توندوتیژی به‌هۆی ئه‌وه ده‌سـتیپـێـكرد كاتێـك حكومه‌تی هه‌رێمه‌كه له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵدا بڕیاری دا زه‌وی به مه‌زارێـكی هیندۆسه‌كان بـبه‌خشێت. ده‌رئه‌نجام موسڵمانانی هه‌رێمی كشـمیری وروژاند و خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریـیان ئه‌نجام دا و زۆریان له حكومه‌ت كرد بڕیاره‌كه هه‌ڵـبوه‌شـێنێته‌وه، ئه‌و كاره‌ی هیندۆسه‌كانی توڕه كرد و ناڕه‌زایی نوێی له‌م هه‌فته‌یه‌دا لێـكه‌وته‌وه.