Accessibility links

ئایزك هایسی هۆنه‌رمه‌ند كۆچی دوایی كرد


گۆرانیـبێژ و ئاكته‌ر و ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگ ئایزك هایس له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌مفس له‌ ویلایه‌تی تێنسی له‌ ته‌مه‌نی 65 سـاڵیدا كۆچی دوایی كرد.

له‌ سـاڵی 1971 دا ئایزك بۆ به‌ یه‌كه‌م ڕه‌ش پـێسـتی ئه‌مریكی خه‌ڵاتی ئۆسـكاری بۆ ئاوازدانان برده‌وه‌ و له‌ هه‌مان كاتیشـدا خه‌ڵاتی Golden Globe و دوو خه‌ڵاتی Grammy ی پـێدرابوو.

ئایزك له‌ ویلایه‌تی تێنسی له‌دایك بووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی پـێـنج سـاڵیدا ده‌سـتی به‌ گۆرانی وتن كردبوو له‌ كه‌نیسـه‌كاندا. له‌ دوایـدا خۆی فێری ژه‌نینی پـیانۆ و ئۆرگه‌ن و فلووت و سـاكسۆفۆن كردبوو.

یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی به‌ ئه‌لبومی به‌ ناوی Presenting Isaac Hayes بوو كه‌ فۆرمی جاز بوو. دوابه‌دوای ئه‌و ئه‌لبومه‌ ئه‌لبومی دووهه‌می به‌ ناوی Hot Buttered Soul بوو، وه‌ گۆرانیـیه‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه‌ وه‌كو The Time I Get To Phoenix له‌گه‌ڵ Walk On By بوون. ئه‌لبومی سـاڵی 1972 ی به‌ ناوی Black Moses بوو، خاڵاتی گرامی برده‌وه‌ و حه‌وته‌هه‌مین ئه‌لبومی بوو كه‌ گه‌یشـته‌ Top 40 كه‌ واته‌ باشـترین چل گۆرانی ئه‌و ده‌ سـاڵه‌.

بێجگه‌ له‌ گۆرانی گوتن و نووسـین هایس له‌ نواندنیشـدا به‌شـداربووه‌. به‌ناوبانگترین ڕۆڵی له‌ زنجیره‌ نمایشی ته‌له‌فیزیۆنی به‌ ناوی South Park بوو كه‌ ده‌نگی Chef ی ئه‌نه‌مه‌یت كردبوو.

هایس تا ئێسـتا چوار جار ژنی هێناوه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین منداڵ و نه‌وه‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG