Accessibility links

سه‌ردانی سه‌رۆكی ئێران بۆ توركیا


مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ردانی توركیای كرد بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌و وڵاته‌. ئینجا ئه‌م سه‌ردانه‌ چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ كێشـه‌ی ناوه‌كی تارانه‌وه‌ هه‌یه‌؟

ئایا كێشـه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان واته‌ په‌كه‌كه‌ و پارتی ژیانی ئازادی كوردسـتان واته‌ پـژاك له‌م سه‌ردانه‌ چ تاوتوێی له‌سه‌ر ده‌كرێت؟ و چ گرنگیـیه‌كی پـێده‌درێت؟

ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان توركیا و ئێران به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ گرتنی تێـكۆشـه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئێران زیادی كردووه‌.

ئه‌مانه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو كه‌ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له‌ میانه‌یدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كرد:
دكتۆر جه‌بار قادر مێژووناس و پـسـپۆر له‌ كاروباری توركیا.
كه‌مال كه‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سـیاسی حزبی دیموكراتی كوردسـتان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 46:15 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG