Accessibility links

ڕایس: ده‌بێت ڕوسـیا ده‌م‌وده‌سـت گورجسـتان به‌جێبهێڵێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ده‌بێت ڕوسـیا ده‌موده‌سـت له‌ گورجسـتان بچێته‌ ده‌رێ به‌پـێی ڕێـكه‌وتنێـكی ئاگربه‌سـت كه‌ له‌ نێوانیاندا مۆركراوه‌.

سه‌رۆكی گورجسـتان میخائیل سـاكه‌شـڤیلی ڕۆژی هه‌ینی له‌ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ڕایس له‌ تبلیسی گوتی ئه‌و ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاگربه‌سـتی مۆركرد پاش ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا پـشـتڕاسـتی كرده‌وه‌ كه‌وا ئه‌و ناوبژیوانی بۆ ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ ده‌كرد.

ڕایس پـشـتیوانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ربه‌خۆیی گورجسـتان و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی و سـیسـتمه‌ دیموكراسیـیه‌كه‌ی دووباره‌ كرده‌وه‌.

سـاكشـڤیلی گوتیشی ڕوسـیا نه‌خشه‌ی بۆ ئه‌م كرداره‌‌ له‌شـكریـیه‌ كێشـاوه‌ پاش ئه‌وه‌ی ناتۆ له‌ مانگی چوار ئه‌ندامێتی گورجسـتانی قبوڵ نه‌كرد. گوتیشی هێشـتا پارچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خاكی گورجسـتان له‌ ژێر داگیركردنی ڕوسـیایه‌، وه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ئه‌وه‌ قبوڵ ناكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆك بوش دووباره‌ داوای له‌ ڕوسـیا كرد كه‌ ده‌بێت ڕێز له‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی بگرێت كه‌ دابووی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ گورجسـتان.

ڕۆژی هه‌ینی له‌ كۆشـكی سـپـی سه‌رۆك بوش گوتی گورجسـتان وڵاتێـكی دیموكراسی و ئازاده‌ و جارێـكی دیكه‌ داوای خۆی دووباره‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ڕێز له‌ سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته‌ بگیرێت. گوتی گه‌لی گورجسـتان ده‌نگی خۆیان بۆ دیموكراسـیه‌تێـكی وه‌ك وڵاتانی ڕۆژئاوا داوه‌، گوتیشی وڵاتانی ڕۆژئاواش ده‌سـتیان لێ به‌رناده‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG