پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ نوێژ و نزاكه‌رێـكی شیعه‌ی له ڕێـگادا به‌ره‌و شـاری پـیرۆزی كه‌ربه‌لا كوشـتووه. پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هێرشـێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به لایه‌نی كه‌م 19 كه‌سی تری كوشـتبوو.
پـۆلیس ده‌ڵێت دوا بۆمب له ده‌مێـكدا ته‌قیـیه‌وه كه پاسـێـكی پـڕ له كه‌سـانی نوێژ و نزاكه‌ر له به‌غداوه ده‌رچوو بۆ كه‌ربه‌لا له ڕۆژی هه‌ینیدا. به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌سیشی تیادا برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی زیا له 40 هه‌زار پـۆلیس و سه‌ربازی له ده‌وربه‌ری كه‌ربه‌لا جێـگیركردووه بۆ ڕێـگاگرتن له خوێن‌ڕێژی زیاتر له ده‌می ڤیسـتڤاڵی ئاینی سـاڵانه به بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایكـبوونی دوانزه‌یه‌مین ئیمامی شیعه‌كانه‌وه.
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایشـیـیانه بریتین له نزیكه‌ی 2 هه‌زار ژنیش بۆ پـشـكنینی نوێژ و نزاكه‌ری ژنان له‌وێ. له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 2 ژنی خۆكوژ كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان له خۆیان به‌سـتبوو و خۆیان ته‌قانده‌وه و 19 كه‌سـیان كوشت.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراقیش ده‌ڵێن تێرۆریسـتانی سـوننه‌ی ئه‌لقاعیده ئێسـتا به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو توندوتیژیـیه‌كانیان له لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.