Accessibility links

كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌گاته‌ تبلیسی


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گه‌یشـته‌ تبلیسی پایته‌ختی گورجسـتان له‌ هه‌وڵێـكدا بۆ مۆركردنی ئاگربه‌سـتێـكی نێوان گورجسـتان و ڕوسـیا.

بڕیاره‌ خانم ڕایس ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گورجسـتان میخائیل ساكه‌شڤیلی كۆبـبێته‌وه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش كۆنده‌لیزا ڕایس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا سـاركۆزی كۆبۆوه‌ و پاشـان به‌رنووسی ڕێـكه‌وتـنـنامه‌یه‌كی ئاگربه‌سـتی به‌ ناوبژیوانی فه‌ره‌نسـای به‌ره‌و تبلیس برد. ده‌ڵێت ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه‌ مسـۆگه‌ری ده‌كات كه‌وا هێزه‌كانی ڕوسـیا خاكی گورجسـتان به‌جێده‌هێـڵن.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی Kommersant ڕوسیایی چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سـاكه‌شـڤیلی بڵاوكرده‌وه‌ و‌ تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و هیچ دانه‌واندنێـك بۆ ڕوسـیا ناكات.

ڕێبه‌ری گورجسـتان گوتی ئه‌و ئاماده‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان وتووێـژ بكات، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا هۆشـیاری دا به‌وه‌ی ئه‌و سه‌ودا له‌سه‌ر یه‌ك پارچه‌یی خاكی وڵاته‌كه‌ی خۆی ناكات.

هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی ڕاوێژكاری ئه‌لمانیا ئه‌نگێـلا مێركڵ به‌ره‌و هاوینه‌ هه‌واری سـۆچی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش به‌ڕێ‌ده‌كه‌وێت تا له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسـیا دمیتری مێدڤێدێڤ كۆبـبێته‌وه‌ و داوای لێبكات به‌ چاره‌سه‌رێـكی دیپـلۆماسی بۆ كێشه‌كه‌ بگه‌ن.

XS
SM
MD
LG