Accessibility links

دكتۆر دیندار زێباری ده‌رباره‌ی ڕێـكـه‌وتنـنامه‌یه‌كی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌دوێت


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێـكه‌وتی 13 ی مانگی هه‌شت حكومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌كیان مۆركرد بۆ جێبه‌جێـكردنی پـلانێـكی سـێ سـاڵ درێژخایه‌ن كه‌ تیایدا یارمه‌تی عێراقیـیه‌كان بدرێت له‌ بنیادكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها كۆمه‌كـكردنیان له‌ مه‌سه‌له‌كانی گه‌شه‌پـێدان و مرۆیـیش.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان شـایان پاشـا گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر دیندار زێباری ڕێـكخه‌ری كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سـازكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG