لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی و عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له باكوری عێراق به‌لای كه‌م 4 كه‌س كوژراون و 28 كه‌سی تریش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیس ده‌ڵـێن ڕۆژی چوارشه‌ممه ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژكراوی ڕاوه‌سـتاو له شـارۆچكه‌ی گه‌یاره‌ی باشـوری موسـڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و 2 هاوڵاتی سڤیل تیایدا كوژرا و به‌لای كه‌م 9 كه‌سیش له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا برینداربوون.
له میانه‌ی هێرشـێـكی خۆكوژیش له ناحیـیه‌ی مولته‌قای خۆرئاوای كه‌ركوك كه تیایدا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیـیه‌كه عه‌بدولكه‌ریم عه‌لی نه‌صیفی تێدا كرایه ئامانج ناوبراو له‌و په‌لاماره خۆكوژیـیه ڕزگاری بوو.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كه‌ركوك یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:15 خوله‌كه.