سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش داوای له ڕوسـیا كرد ڕێز له‌و به‌ڵێنانه‌ی خۆی بگرێت كه بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له گورجسـتان و كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌و وڵاته‌دا داویه‌تی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپی گوتی ئه‌و نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی كه ده‌ڵێن ڕوسـیا كرداره له‌شـكریـیه‌كانی دژی گورجسـتان ڕانه‌گرتووه كه وه‌ك پـێشـتر مۆسـكۆ گوتبووی.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ئه‌و پـێشبینی ده‌كات ڕوسـیا هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی بكشێنێته‌وه كه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا چوونه‌ته ناو گورجسـتان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش داوای له ڕوسـیا كرد ڕێـگه به هه‌ڵێـكی مرۆیـیانه به سه‌رۆكایه‌تی له‌شـكری ئه‌مریكایی بدات. ئه‌مریكا به‌نیازه له ڕێـگای هێزه‌كانی ئاسـمانی و ده‌ریایی پـێداویسـتیـیه پـزیشـكی و مرۆیـیه‌كان ڕه‌وانه بكات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند كه‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆنده‌لیزا ڕایس به‌ره‌و فه‌ره‌نسـا ده‌ڕوات تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا ساركۆزی كۆبـبێته‌وه كه به‌شـداری له هه‌وڵه‌كانی ئاشـتی ده‌كات. پاشـان به‌ره‌و گورجسـتان ده‌ڕوات تا وه‌ك سه‌رۆك بوش گوتی پـشـتگیری نه‌گۆڕی ئه‌مریكا بۆ حكومه‌ته دیموكراتیـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته دووپات بكاته‌وه.