Accessibility links

سه‌رۆكی لوبنان به‌ره‌و سـوریا به‌ڕێـده‌كه‌وێت


به‌ مه‌به‌سـتی بونیادنانی په‌یوه‌ندیـیه‌ دیپـلۆماتیـیه‌كانی نێوان لوبنان و سـوریادا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی لوبنان میشـێل سـوله‌یمان به‌ره‌و سـوریا به‌ڕێـكه‌وتووه‌.

ڕۆژنامه‌ی تشـرینی فه‌رمی سوریا گوتی سه‌ردانه‌كه‌ ده‌رفه‌تێـكه‌ بۆ سـڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ كۆنه‌كان له‌ ڕێی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیـیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزێـكی هه‌مه‌لایه‌نه‌.

بڕیاره‌ به‌ڕێز سـوله‌یمان له‌ میانه‌ی 2 ڕۆژی گه‌شـته‌كه‌یدا چاوی به‌ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سـوریا بكه‌وێت.

سـوریا و لوبنان كه‌ كۆلۆنیـیه‌تی پـێشـووی فه‌ره‌نسـان هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كی دیپـلۆماتی فه‌رمیـیان له‌ نێواندا نه‌بووه‌. هه‌رچه‌ندێـكه‌ له‌ مانگی حه‌وتدا ڕایانگه‌یاند باڵوێزخانه‌كانیان له‌لای یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌.

جێی باسه‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان سـوریا و لوبنان ئاڵۆز بوو له‌ تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـووی لوبنان ڕه‌فیق حه‌ریریـیه‌وه‌ له‌ سـاڵی 2005 دا و به‌ زۆر كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سـوریا له‌ لوبناندا.

سـوریا به‌ كوشـتنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری تاوانباركراوه‌ و هه‌رچه‌ندێـكه‌ نكۆڵی ده‌كات هیچ جۆره‌ ده‌سـتێـكی تیایدا هه‌بووبێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG