Accessibility links

كاروانێـكی له‌شـكری ڕوسـیا به‌ره‌و پایته‌ختی گورجسـتان به‌ڕێ ده‌كه‌وێت


كاروانێـكی لۆری و زرێـپـۆشی له‌شـكری ڕوسـیا له‌ شـاری سـتراتیژی گۆری به‌ گورجسـتاندا تێـپه‌ڕبوون و به‌ره‌و تبلیسی پایته‌ختی گورجسـتان به‌ڕێـكه‌وتوون.

ڕاپـۆرته‌كانی خۆرئاوا له‌ نزیـك كاروانه‌كه‌ی ڕوسـیاوه‌ ده‌ڵێن هێزه‌كانی ڕوسـیا به‌ خێرایی به‌ره‌و تبلیس له‌ باشوری خۆرهه‌ڵات به‌ڕێـكه‌وتوون و تاكو ئێسـتا ڕووبه‌ڕووی هیچ جۆره‌ به‌رگریـیه‌ك نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی گورجسـتان میخائیل سـاكه‌شـڤیلی به‌ تۆڕی هه‌واڵه‌كانی كه‌یبڵی ڕاگه‌یاند ڕوسـیـیه‌كان به‌نیازن ده‌وری پایته‌خت بده‌ن. گوتیشی هێزه‌كانی گورجسـتان ئاماده‌ن هه‌تاكو دوا دڵۆپه‌ خوێن به‌ گوته‌ی خۆی به‌رگری له‌ گورجسـتان بكه‌ن.

زووتریش سـكرتێری گشـتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گورجسـتان ئه‌لیگزانده‌ر لۆمایا گوتی نزیكه‌ی 50 تانك و زرێـپـۆشی ڕوسی چوونه‌ته‌ شـاری گۆریـیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گورجسـتان و ڕوسـیا قایل بوون له‌سه‌ر خاڵه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی پلانێـكی ئاشـتی كه‌ فه‌ره‌نسـا سه‌رپه‌رشـتی ده‌كات و كه‌ داوای كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ هه‌ردوو هه‌رێمه‌كه‌ی گورجسـتان كردووه‌، هه‌روه‌ها ڕێ به‌ كارمه‌ندانی فریاگوزاری و مرۆیی بدرێت. ڕوسـیا سووره‌ كه‌ سه‌رپـێـچی ئاگربه‌سـته‌كه‌ی نه‌كردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG