پـۆلیسی پاكسـتان ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی سه‌ر ڕێـگا له ژێر ماشـێـنێـكی له‌شـكری له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له ناوچه‌ی باكوری خۆرئاوای وڵاته‌كه‌دا 13 كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سـێـكی دیكه برینداربوون.
هێرشه‌كه كرایه سه‌ر پاسێـكی هێزه‌كانی ئاسـمانی له‌و كاته‌ی له پـردی شـاری پـیشـاوه‌ر ده‌په‌ڕیـیه‌وه. ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه زیانێـكی زۆری به پـرده‌كه گه‌یاندووه.
به لایه‌نی كه‌میشه‌وه 10 كه‌س له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون. برینداران بریتین له كارمه‌ندانی له‌شـكری و هه‌روه‌ها مه‌ده‌نیش.
هیچ كه‌سـێـك تاكو ئێسـتا به‌رپـرسـیارێتی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵـساند به‌م كاره ڕانه‌گه‌یاندووه.
هێزه‌كانی له‌شـكری پاكسـتان له‌م دوایـیه‌دا به هه‌لیكۆپـته‌ر هێرشـیان كردۆته سه‌ر یاخیبووه موسـڵمانه‌كان له هه‌رێمی خێـڵه‌كی باجاور و كاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه زیا له 150 میلیشـیا له‌و هێرشـه ئاسـمانیـیانه‌دا كوژراون.