ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌شـی كه‌شـمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتان هێزه‌كانی ئاسـایشی هیندسـتان ته‌قه‌یان له خۆپـیشـاندانێـك كرد كه له لایه‌ن موسـڵمانه جوداخوازه‌كانه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرا، ده‌رئه‌نجام به لای كه‌م 11 كه‌س كوژران.
به لای كه‌م 3 له خۆپـیشـانده‌ران له شـارۆچكه‌ی به‌ندیـپورا كوژران له‌و شوێنه‌ی كه 60 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی هاوینه‌ی كه‌شـمیره‌وه دوره. خۆپـیشـانده‌رانی تر له خۆپـیشـاندانی جودادا له باشوری سـریناگار و نزیـك جامۆ كوژرابوون.
خۆپـیشـاندانی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌پـێچیـكردن بوو له قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و باری نائاسایی كه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرابوو پاش كوشـتنی ڕێبه‌ری جوداخوازی كه‌شـمیر شێخ عه‌زیز و 3 كه‌سی تر له لایه‌ن هێزه‌كانی هیندسـتانه‌وه كه سه‌رقاڵی ڕاگرتنی هه‌زاران موسـڵمانان بوون ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و به‌شـی كه‌شـمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاكسـتان كه‌وتبوونه ڕێ.
شـایانی باسه ئه‌و خۆپـیشـاندانه له دژی ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی جوداخوازانی كه‌شـمیر پـێـی ده‌ڵێن ئابڵوقه‌ی ئابوری توندڕه‌وانی ئاینی هندۆس له هه‌رێمی هیمالایادا.