سه‌باره‌ت به داوای حكومه‌تی عێراق بۆ كشـانه‌وه‌ی لیوای 34 ی پـێشـمه‌رگه له قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت ئه‌و هێزه به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و ئه‌مریكایـیه‌كان چۆته ئه‌وێ، وه بۆ ماوه‌یه‌كی دور و درێژه ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له تێرۆریسـتان پاكـكردۆته‌وه و وه‌زیری به‌رگری به‌خۆی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و هێزه كاری باشی كردووه و یارمه‌تی هێزه‌كانیانی داوه، بۆیه باوه‌ڕ ناكه‌م وه‌زیری به‌رگری عێراق هیچ كاتێـك داوایه‌كی له‌و جۆره بكات، به‌ڵام وا دیاره كه‌سـانێـك له به‌غدا هه‌ن داوا ده‌كه‌ن ئه‌و لیوایه له‌وێ نه‌مێنێت. ده‌شڵێت به بۆچوونی من ئه‌و لیوا له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و قبوڵیش ناكرێت بكێشرێته‌وه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:52 خوله‌كه.