Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ عێراق به‌لانی كه‌م حه‌وت كه‌س ده‌كوژرێن


پـۆلیس له‌ عێراق ده‌ڵێت له‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌لانی كه‌م 7 كه‌سی كوشـتووه‌.

له‌ كوشـنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌مالیـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌ بۆمبێـكی لاڕێ به‌لانی كه‌م 3 كه‌سی كوشت و 11 ی تریشی برینداركرد.

له‌ پایته‌ختی ناوچه‌ی كێلانی بۆمبێـكی لاڕێ به‌سه‌ر پاسه‌وانانی له‌شـكری ته‌قیـیه‌وه‌ و سه‌ربازێـكی و كه‌سێـكی سڤیلی كوژرا. له‌م هێرشه‌ 9 كه‌سی تریش برینداربوون.

له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا 3 كه‌سی سڤیلی كوژران و 20 كه‌سی تریش برینداربوون كاتێـك هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ ماشـێنێـكی له‌ نزیـك بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی ته‌قانده‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاسـتی شـاری خانه‌قین.

له‌ جێـگایه‌كی تر له‌ عێراق سه‌ربازێـكی عێراقی كوژرا و 7 ی تریش برینداربوون له‌ دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـاری خانه‌قین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له‌ سـلێمانیـیه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:49 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG