گورجسـتان ده‌ڵێت هێزه‌كانی له پایته‌ختی هه‌رێمی ئۆسـتیای باشور كشـاونه‌ته‌وه، ئێسـتا هێزه‌كانی ڕوسـیا كۆنتڕۆڵی ئه‌وێـیان كردووه.
ڕوسـیا نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازی ناردۆته نێو گورجسـتانه‌وه تا ڕێـگا له تبلیس بگرێت كه له‌وێ جارێـكی تر كۆنتڕۆڵی ئۆسـتیای باشور بكاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی ڕوسی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه هێزه ده‌ریایـیه‌كانی ڕوسـیا گه‌میـیه جه‌نگیـیه‌كانیان له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش جێـگیركردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگا بگرن له‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سـته‌ی له‌شـكری بگاته گورجسـتانه‌وه.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌رێمی ئه‌پـخازیای جیابۆوه‌ی گورجسـتان ڕایانگه‌یاند كه هێزه‌كانی خۆیان جێـگیر ده‌كه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتی باڵای گورجسـتان گوتی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ڕوسـیا هێرشـیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شـكری له ده‌ره‌وه‌ی تبلیسی پایته‌ختی گورجسـتان.