Accessibility links

هێرشبه‌رێـكی چینی ئه‌مریكایـیه‌ك ده‌كوژێت و یه‌كێـكی تر بریندار ده‌كات


كاربه‌ده‌ستان له‌ په‌كین ده‌ڵێن پـیاوێـكی چینی ڕۆژی شه‌ممه‌ په‌لاماری 2 ئه‌مریكایی داوه‌ و یه‌كێـكیانی كوشـتووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ داڕڵ سه‌یبێـڵ سه‌رۆكی كۆمیـته‌ی ئۆڵـمپـی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند دوو ئه‌مریكایـیه‌ په‌لاماردراوه‌كان خزمی ڕاهێنه‌ری تیمی بالێـی پـیاوانی ئه‌مریكایـین. گوتیشی له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم په‌لاماری دوو كه‌سه‌ ئه‌مریكایـیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌رزشه‌وه‌ هه‌بێت.

له‌ وته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌ڕێز داڕڵ گوتی پـیاوێـكی چینی به‌ چه‌قۆ په‌لاماری دوو ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها هاوڵاتیـیه‌كی چینی كه‌ ڕێبه‌ری گه‌شـتیاری بووه‌ له‌گه‌ڵیان داوه‌.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی بورجی ته‌پـڵی ناودار بووه‌، ئه‌و شـوێنه‌ی له‌ سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌مدا دروسـتكرا و هه‌روه‌ها شـوێنێـكه‌ گه‌شـتیاران ڕووی تێده‌كه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG