Accessibility links

شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ڕوسـیا و گورجسـتان توندتر ده‌بێت


فڕۆكه‌ جه‌نگیـیه‌كانی ڕوسـیا هێرشـی ئاسـمانی نوێـیان له‌ دژی هێزه‌كانی گورجسـتان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌مه‌ش هاوكاتی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌رێمی جوداخوازی ئۆسـتیای باشور په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری تسخینڤالی پایته‌ختی هه‌رێمی ئۆسـتیا چڕ بووبوونه‌وه‌، ئه‌و شـوێنه‌ی كه‌ هێزه‌كانی هه‌م ڕوسـیا و هه‌م گورجسـتان ده‌ڵێن له‌ ژێر كۆنتڕۆڵیاندایه‌. به‌ڵام گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌ شـاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ خاپـور و ێران بووه‌ و لاشه‌ی كوژراو بریندار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتوون.

شه‌ڕه‌كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ په‌ره‌ی سه‌ند پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ڕوسـیا دمیتری مێدڤێدێڤ هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ جوداخوازه‌ كرد بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـكانی سڤیل و سه‌پاندنی ئاگربه‌سـتێـك تیایدا.

كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسـیا ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی كه‌م 1500 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌سیش ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگیـیه‌كانی ڕوسـیا له‌ هه‌وڵێـكدا بۆ ڕاگرتنی به‌ره‌وپـێشـچوونی هێزه‌كانی گورجسـتان به‌ره‌و ئۆسـتیای باشور بۆردومانی شـارۆچكه‌ی گۆری گورجسـتانیان كردووه‌، كه‌ زۆر له‌ سـنووره‌وه‌ دور نیـیه‌.

هه‌روه‌ها ڕوسـیا دانی نا به‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ شه‌ڕه‌كاندا كه‌وتوونه‌ته‌ خوارێ.

به‌پـێی هه‌واڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌ندێ بۆمب به‌ر ماڵ و باڵه‌خانه‌كان كه‌وتوون و خه‌ڵـكی سڤیلیش له‌و نێوه‌دا كوژراون.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كان هه‌وڵ ده‌دن شه‌ڕه‌كه‌ ڕابگرن، له‌وانه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌یڤد گاڵست ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارمان شـایان پاشـا وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG