له‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی عێراقی نه‌یتوانی قانونێـكی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكان په‌سه‌ند بكات به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به پـشـووی هاوینه بكات. به‌پـێی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی په‌رله‌مان له 9 ی مانگی نۆ كۆده‌بێته‌وه و كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی هۆشـداریـیان داوه كه‌وا دواخسـتنی په‌سه‌ندكردنی قانونی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكان بۆی هه‌یه هه‌ڵـبژاردنه‌كه له مانگی 10 بۆ سـاڵی داهاتوو دوابخات.
به لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی و جێـگری سه‌رۆكی هه‌رێم كۆسـره‌ت ڕه‌سـۆڵ سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد بۆ كۆبوونه‌وه و گوێـگرتن له هه‌موو پـێـكهاته‌كانی ناو كه‌ركوك.
ئه‌مانه چه‌ند كاریـگه‌ریـیان له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی جێبه‌جێـكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقی به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به كه‌ركوك؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
محه‌مه‌د كه‌مال، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
عیرفان كه‌ركوكلی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و سـكرتێری گشـتی پارتی گه‌لی توركمانی عێراق.
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تكاری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 45:48 خوله‌كه.