سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش دوای چه‌ند كاتژمێرێـك له‌وه‌ی به توندی ڕه‌خنه‌ی له تۆمارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له چین گرت وا له ڕێـیه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته تا ڕۆژی هه‌ینی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمی ده‌سـتپـێـكردنی یاریـیه‌كانی ئۆڵـمپـی 2008 بێت.
پـێشـتر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، سه‌رۆك بوش له میانه‌ی پـێشـكه‌شـكردنی وتارێـكدا له بانكۆكی پایته‌ختی تایلاند داوای له چین كرد ڕێز له بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت.
سه‌رۆك بوش په‌یوه‌ندی ئابوری و دیپـلۆماسی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كیندا به‌رز نرخاند، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا به توندی له دژی ده‌سـتگیركردنی سـیاسـه‌تمه‌داران و چالاكانی مافی مرۆڤ و كه‌سـانی ئاینی له چین وه‌سـتاوه.
به‌ڕێز بوش داوای له چین كرد متمانه‌ی به خه‌ڵـكه‌كه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئازادیـیه‌كی مه‌زنتردا، گوتیشی ئه‌وه تاكه ڕێـگه‌ی چینه تا به ته‌واوه‌تی په‌ره به تواناكانی بدات.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتی گه‌لی چین تا ڕاده‌یه‌ك ئازادیـیان هه‌یه، وه ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك یان كرده‌وه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ربداته كاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر.