پاش ئه‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامێـكی ڕوونی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌دایه‌وه سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕۆژی چوارشه‌ممه دیپـلۆماتانی پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایش و ئه‌ڵمانیا كۆنفرانسـێـكی ته‌له‌فونیـیان به‌ست و بڕیاریان دا قسه له‌سـه‌ر سه‌پاندنی سـزای نوێ له دژی ئێران بكه‌ن.
ته‌ها حه‌سه‌نیان ڕۆژنامه‌وانی كورد بنكه له كه‌نه‌دا له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی ئێران نه‌یانشـاردۆته‌وه ئه‌وان مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم كه ڕۆژئاوا داوای ده‌كات قبوڵی ناكه‌ن. ده‌شڵێت ئه‌وان پـێـیان وایه ئه‌وه خه‌تێـكی سـووره و نابێت بچنه ژێر باری.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:16 خوله‌كه.