سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی جۆرج بوش گه‌یشـته تایلاند كه له‌وێوه ڕه‌خنه له سه‌جه‌ره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی چین ده‌گرێت له ئێواره‌ی ئاماده‌بوونی له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یاریــيه‌كانی ئۆڵـمپـیـك له په‌كیندا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆشـكی سـپـی ده‌قی گوتاره‌كه‌ی بۆ په‌یامنێران بڵاوكرده‌وه له میانه‌ی گه‌شـتی فرۆكه‌كه‌ی به‌ره‌و بانكۆك كه دووهه‌مین وڵاته سه‌رۆك له گه‌شـته‌كه‌ی به‌ره‌و سێ وڵاتانی ئاسـیا سه‌ردانی ده‌كات.
به‌ڕێز بوش گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سـووره له‌سه‌ر هه‌ڵـوێسـتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ندكردنی چین بۆ چالاكخوازانی سـیاسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ئاینیدا.
سه‌رۆك هه‌روه‌ها داوا ده‌كات له په‌كین به به‌خشینی ئازادیـیه‌كی زیاتر متمانه به خه‌ڵـكه‌كه‌ی بكات. ده‌شـڵێت كه ته‌نها ڕێـگه‌ی چینه تا بگاته ته‌واوی كاریگه‌رێـتی.
به‌ڕێز بوش هه‌روه‌ها له تێبینی‌یه‌كانیدا ده‌سه‌ڵاتدارێتی حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما مه‌حكوم ده‌كات.