بڕیاره سه‌رۆكی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له هاوینه‌هه‌وارێـكی توركیادا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌دا كۆبـبێته‌وه. سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵـێن پـێده‌چێت له گفتوگۆكه‌یاندا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئاشـتی له هه‌رێمه‌كه‌دا بكه‌ن.
شـایانی باسه توركیا تا ئێسـتا سه‌رپه‌رشـتی چوار قۆناغی وتووێـژی ناڕاسـته‌وخۆی له نێوان ئسـرائیل و سـوریادا كردووه، وه له وتووێـژه‌كانیاندا جه‌ختیان كردۆته سه‌ر چاره‌نووسی به‌رزیـیه‌كانی جۆلان كه ئیسـرائیل له میانه‌ی شه‌ڕی 1967 دا له سـوریا داگیركردووه.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ توركیا هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سـیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ری كوردی سـوریا ئیبراهیم مه‌حمود سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:39 خوله‌كه.