ده‌سـه‌ڵاتدارانی چین وه‌رزشـوانان و ئاماده‌بووانی یاریـیه‌كانی ئۆڵمپـیـك به سه‌لامه‌تیـیان له تیرۆریسـتان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه.
سۆن ویدۆ گوته‌بێژی كۆمیته‌ی ڕێـكخسـتنی یاریـیه‌كانی ئۆڵمپـیـك له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند چین ڕه‌وشـێـكی سه‌لامه‌ت و ئاشـتیـیانه‌ی ئۆڵـمپـیـك مسـۆگه‌ر ده‌كات.
جێی باسه ته‌قینه‌وه كوشـنده‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌رێمی ژنژیان له خۆرئاوادا كوشـتنی 16 كارمه‌ندانی پـۆلیس و برینداربوونی 16 كه‌سی دیكه‌ی لێـكه‌وته‌وه.
به‌رپـرسـان ڕه‌وشی ئاسـایشیـیان قایم ڕاگرتووه له هه‌رێمی به زۆرینه‌ی موسـڵمانان و به تایبه‌تی له شـاری كاشـگار كه هێرشه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجام درا، وه پـۆلیس له باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت و قوتابخانه و خه‌سـته‌خانه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واودان.
میدیای فه‌رمی چین ده‌ڵێت دوو پـیاوی سه‌ر به كۆمه‌ڵێـكی سه‌ره‌كی موسـڵمانه ڕه‌گه‌زیـیه‌كان به‌رپـرسـیارن له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه چوار به‌ر له ده‌سـتپـێـكردنی یاریـیه‌كانی ئۆڵمـپـیـك له په‌كیندا جێی گرت.