كێشه‌كانی وزه و به‌رزی نرخی سـووته‌مه‌نی به‌سه‌ر هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنی باراك ئۆبامای دیموكرات و جۆن مه‌كـكه‌ینی كۆماری‌دا زاڵبوون.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان ناسـكه زاده به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
سـیناتۆر ئۆباما له ویلایه‌تی میشـیگن وتارێـكی سه‌باره‌ت به وزه پـێشـكه‌ش كرد. ئه‌و ویلایه‌ته‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بـبێته گۆڕه‌پانی پـێشـبڕكێـی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنی گشـتی له‌گه‌ڵ جۆن مه‌كـكه‌ینی كۆماری.
ئۆباما پـێشـنیاری كرد كه حكومه‌ت 70 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی پارێزراو بفرۆشێت بۆ یارمه‌تیدانی نزمكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ كڕیاران، هه‌رچه‌نده ئۆباما له ڕابردوودا دژی هه‌نگاوی ئاوه‌ها بوو.
هه‌روه‌ها ئۆباما سـیناتۆر مه‌كـكه‌ینی به‌و تاوانبار كرد كه به‌شـێـك بووه له شـكسـتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پـشـت نه‌به‌سـتنی بۆ نه‌وتی بـیانی له ماوه‌ی 30 سـاڵی ڕابردوودا.
ئۆباما پـشـتگیری خۆی ده‌ربڕی بۆ ده‌رهێنانی سـنووردار له ناو ده‌ریاكان وه‌كو به‌شـێـك له به‌رنامه‌ی گشـتی وزه كه ده‌كرێت به‌ره‌وپـێشـبردنی سه‌رچاوه‌كانی تری وزه‌ی له‌گه‌ڵدابێت، هه‌نگاوێـكه كه مه‌كـكه‌ینیش پـێی باشه.
ئۆباما: " ئێمه ناتوانین به ئاسایی ڕه‌فتار بكه‌ین وه‌ك چۆن مه‌كـكه‌ین ڕه‌فتار ده‌كات كه ده‌توانین خۆمان له‌و گرفته ڕزگار بكه‌ین. ئێمه پـێویسـتمان به كۆمه‌ڵـێـك چاره‌سه‌ری گه‌وره‌تر و به جه‌رگانه‌تر هه‌ن. ئێمه ده‌بێت عه‌هد و به‌ڵـێنێـكی ڕژدی سه‌رانسه‌ری وڵات بكه‌ین بۆ سـازكردنی سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه، وه پـێویسـته هه‌ر ئێسـتا ده‌سـتپـێـبكه‌ین."
سـیناتۆر مه‌كـكه‌ین لایه‌نگری فراوانكردنێـكی زۆرتری ده‌رهێنانی نه‌وتی ناو ده‌ریاكانه و لایه‌نگری به‌كارهێنانی ناوه‌كیـیه وه‌كو سه‌رچاوه‌ی وزه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
مه‌كـكه‌ین بانگهێشـتی له ئۆباما كرد كه داوا له كۆنگرسی به ڕابه‌رایه‌تی دیموكراته‌كان بكات بگه‌ڕێنه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه و باسی كێشه‌ی وزه بكه‌ن.
مه‌كـكه‌ین: " داوا له سيناتۆر ئۆباما ده‌كه‌م كه داوا له كۆنگرس بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شـار و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركار و كۆتایی به پـشـووه‌كه‌یان بهێنن و باسی ئه‌م كێشه‌یه‌ی وزه بۆ ئه‌مریكـیـیه‌كان بكه‌ن و ده‌سـتی لێ‌هه‌ڵنه‌گرین تا چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین."
ڕا گشـتیـیه‌كان نیشـانی ده‌ده‌ن كه ئه‌مسـاڵ ئابوری و به‌رزی نرخه‌كانی سـووته‌مه‌نی له سه‌روو لیسـتی نیگه‌رانیـیه‌كانی ده‌نگده‌رانن.