Accessibility links

سه‌رۆك بوش گه‌یشـته‌ كۆریای باشور


سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش له‌ یه‌كه‌م قۆناغی سـه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئاسـیا گه‌یشـته‌ سـیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشـور.

بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی كۆریای باشـور لی میونگ باك وتووێـژبكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ بازرگانی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ كۆتایی‌هێنان به‌ به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ چالاكان ده‌ڵێن به‌ نیازن هاوكاتی گه‌یشـتنی سه‌رۆك بوش خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی سـازبكه‌ن له‌ دژی هاوردنی گۆشـتی گای ئه‌مریكایی بۆ وڵاته‌كه‌یان.

سه‌رۆك بوش به‌نیازه‌ سه‌ردانی تایلاند و چینیش بكات بۆ به‌شـداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سـمی كردنه‌وه‌ی ئۆڵمپـیـيه‌كانی هاوین.

له‌ تایلاند، یاریده‌دران ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش وتارێـك پـێشـكه‌ش ده‌كات كه‌ تیایدا سـیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئاسـیادا هه‌ڵـده‌سه‌نگێنێت.

هه‌روه‌ها له‌ بانكۆكی پایته‌ختی تایلاندیش ڕاپـۆرتێـك پـێشـكه‌ش به‌ سه‌رۆك بوش ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری بۆ لێقه‌وماوانی زریانه‌كه‌ی بورمای دراوسێی تایلاند، وه‌ پاشـان به‌ شـێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چالاكانی بورمی كۆده‌بێته‌وه‌.

خانم لۆرا بوشیش به‌ نیازه‌ سه‌ردانی ئۆردوگای ئاواره‌كانی بورما بكات‌ له‌سه‌ر سـنووره‌كانی نێوان تایلاند و بورما.

هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش سه‌رۆك بوش به‌ره‌و چین ده‌ڕوات تا ڕۆژی هه‌ینی له‌ ڕێوڕه‌سـمی كردنه‌وه‌ی ئۆڵمپـیـیه‌كانی په‌كیندا ئاماده‌بێت. به‌ڕێز بوش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایی ئاماده‌ی یاریـیه‌كانی ئۆلمپـی بێت له‌سه‌ر خاكێـكی بیانیدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG