ئیســرائیل ده‌ڵێت به ده‌یان له ئه‌ندامانی ڕێـكخراوی فه‌تحی فه‌له‌سـتینی ئه‌وانه‌ی له شـه‌ڕی خوێناوی كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵهاتوون ده‌گوێزێته‌وه بۆ كه‌ناری ڕۆژئاوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ غه‌ززه ئه‌وا ژیانیان له مه‌ترسـیدا ده‌بێت.
ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری داواكاریـیه‌كی پـێشـووی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی 180 ئه‌ندامی فه‌تح بۆ غه‌ززه پـێچـه‌وانه ده‌كاته‌وه.
له ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی نێوان گروپـی فه‌تح و میلیشـیاكانی حه‌ماس كه كوژرانی 11 كه‌سی لێـكه‌وته‌وه ئه‌ندامانی سه‌ر به گروپـی فه‌تح له غه‌ززه هه‌ڵـهاتن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسـرائیلی ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی بۆی ئاشـكرا بوو ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ڵـهاتووی فه‌تح بگه‌ڕێنه‌وه كه‌رتی غه‌ززه ئه‌وا دووچاری مه‌ترسی ده‌سـتبه‌جێ ده‌بنه‌وه هه‌ر بۆیه ئیسـرائیل گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گروپـی فه‌تحی بۆ غه‌ززه ڕاگرت.
هێزه‌كانی حه‌ماس چه‌ندان له ئه‌ندامانی گه‌ڕاوه‌ی فه‌تحیان بۆ غه‌ززه ده‌سـتگیركردووه.