Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ 2 كه‌س له‌ عێراق ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ به‌ ده‌سته‌یه‌كی چاودێری له‌شـكریدا سه‌ربازێـك و كه‌سـێـكی سـڤیل كوژراون له‌ به‌غدای پایته‌خت. له‌م ڕووداوه‌دا به‌لانی كه‌م 9 كه‌سی تریش بریندارن.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی فه‌له‌سـتینی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویداوه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌كه‌ له‌م دوو ڕۆژه‌دا بۆمب له‌و شه‌قامه‌دا دابنرێنه‌وه‌.

هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ شـارۆچكه‌ی محاویلی باشوری به‌غدا بۆمبێـكی تر ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و 7 كه‌سی برینداركردووه‌. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسـێـتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG