میدیای ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت تێرۆریسـتانی گومانبار ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشـیان كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵێـك پـۆلیس له ناوچه‌ی شینجانگ و به‌لای كه‌م 16 پـۆلیسـیان كوشـتووه.
ئه‌م هێرشه‌ی هه‌رێمی باكوری ڕۆژئاوای وڵاتی موسڵمان نشین به چه‌ند ڕۆژێـك به‌ر له ده‌سـپـێـكردنی ئۆڵمپـی په‌كین بووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ژینوا ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌كان به ماشـێـنێـك خۆیان داوه به بنكه‌ی پـۆلیسـدا و دوو بۆمبی ده‌سـتكردی خۆماڵیـیان هاویشـتۆته ناو بنكه‌كه و دواتر به چه‌قۆ په‌لاماری پـۆلیسه‌كانیان داوه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێن.
ئاژانسی ناوبراو هێرشه‌كه‌ی خسـته ئه‌سـتۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسـلامی ڕۆژهه‌ڵاتی توركسـتان ئه‌و گروپه‌ی له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌رێمی شینجانگ هه‌وڵ ده‌دات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هاوڵاتیـیانی موسـڵمانی توركی ناسـراو به موسڵمانانی یۆغۆر وا بۆ چه‌ندان سـاڵه یاخیبوونێـكی ئاست نزم له دژی حوكمڕانی چین به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دانیال شێرف له په‌كینی پایته‌ختی چینه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان جانی دیلان به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:25 خوله‌كه.