Accessibility links

ئه‌لیزا ماركۆس گومانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئسـته‌نبوڵی ئه‌نجام دابێت


حكومه‌تی توركیا ده‌ڵێت پارتی كرێـكارانی كوردسـتان به‌رپـرسـیارن له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووی شـاری ئسـته‌نبوڵ كه‌ تیایدا 17 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 150 كه‌سی تریش برینداربوون.

هاوكات پارتی كرێـكارانی كوردسـتان نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی ده‌سـتی له‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌دا هه‌بووبێت.

ئه‌لیزا ماركۆس شـاره‌زای توركیا و مه‌سه‌له‌ی كورد و په‌كه‌كه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گومانی خۆی به‌رامبه‌ر‌ به‌رپـرسـیارێتی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ده‌رده‌بڕێت،‌ ده‌شـڵێت ئه‌گه‌ر ڕاست بێت په‌كه‌كه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام دابێت ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ توركیا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تری هه‌یه‌ له‌وه‌ی باسی لێوه‌ ده‌كات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:22 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG