Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ به‌غدا 12 كه‌س ده‌كوژرێن


پـولیسی عێراق ڕایگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ باكوری به‌غدا 21 كه‌س كوژراون.

هه‌روه‌ها به‌ لایه‌نی كه‌م 22 كه‌سی تریش له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا برینداربوون كه‌ له‌ نزیـك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسـپـۆرت له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌عظمیـیه‌ی ناو باكوری به‌غدای پایته‌خت ڕوویدا.

له‌ توندوتیژیـیه‌كی تردا له‌ پایته‌ختی عێراق، 9 كه‌س كه‌ شه‌شـیان هاوڵاتی سڤیلن برینداربوون له‌و ده‌مه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له‌ نزیـك كاروانێـكی پـولیسیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌.

ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ پـێش چه‌ند كاتژمێرێـك له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌مانی عێراقدا ڕوویان دا كه‌ ده‌سـتنیشـانكرابوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشـه‌ی دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ پارێزگای كه‌ركوك.

قانون‌دانه‌رانی عێراقی مشـتومڕ له‌سه‌ر به‌رنووسی قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن تا كورسـیـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمان به‌ یه‌كسـانی دابه‌ش بكه‌ن. ئێسـتا كورده‌ عێراقیـیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان زۆرینه‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG