ڕابه‌رانی هه‌شت وڵاتی باشوری ئاسـیا به جه‌ختكردنیان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی دژ به تیرۆر و هه‌روه‌ها مسـۆگه‌ركردنی خۆراكی فره‌تر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی‌یان له سیریلانكا ده‌هێنن.
نیگه‌رانیـیه‌كانی په‌یوه‌ست به تیرۆریزم و هه‌روه‌ها تۆمه‌ته‌كانی به‌رپـرسـیارێتی هێرشه بۆمبیـیه كوشـنده‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌فغانسـتان و هیندسـتان ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی وتووێـژه‌كانی كۆلۆمبۆ بوون.
سه‌رۆك حكومه‌تانی ئه‌ندامی وڵاتانی ڕێـكخراوی باشوری ئاسـیا بۆ هاوكاری هه‌رێمی ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی وتووێژه‌كانیاندا په‌یمانیان دا له به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆرزم پـێكه‌وه كاربكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه مانمۆهان سینگی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندسـتان گوتی كێشه‌ی تیرۆریزم گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئۆقره و ئارامی وڵاتانی باشوری ئاسـیا.
هاوكات حامید كارزایی سه‌رۆكی ئه‌فغانی ئاماژه‌ی به‌وه دا تیرۆریسـتان و په‌ناگه‌كانیان له نێو پاكسـتاندا زیاتر ڕه‌گ داده‌كوتن.
یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكسـتان له‌لای خۆیه‌وه گوتی ڕابه‌رانی هه‌رێمی به‌رپـرسـیارێتی هاوبه‌شـیان له ڕزگاركردنی باشوری ئاسـیا له تیرۆرزم له ئه‌سـتۆدایه.