Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت هیچ واده‌یه‌كی كۆتایی بۆ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی نیـیه‌


ئێران نكۆڵی ده‌كات كه‌ به‌رامبه‌ر كاتێـكی دیاریكراودایه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سـته‌به‌ندیـیه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن گروپی وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ پـێشـكه‌ش كراوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی زاخكردنه‌كانی یۆرانیۆم.

شه‌ش وڵات له‌ نێوانیان پـێـنج ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ شه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 19 ی مانگی حه‌وت وتیان‌‌ ئێران دوو هه‌فته‌ی به‌ ده‌سـته‌وه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌سـته‌به‌ندیـیه‌ك.

به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌یـی‌یدا له‌ كۆلۆمبۆی سـیریلانكا به‌ په‌یامنێرانی وت تاران چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی وڵاتانی شه‌شه‌ بۆ پـێوانه‌یه‌كی ئێران بۆ وتووێـژه‌كانی ئاینده‌.

هێشـتا ڕوون نیـیه‌ ئاخۆ ئێران ڕووبه‌ڕووی هیچ سـزایه‌ك و یاخود سه‌رئه‌نجامێـكی ده‌موده‌ست ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاته‌ كۆتایـیه‌ دیاریكراوه‌ نافه‌رمیـیه‌كه‌.

ئه‌گه‌ربێت و ئێران ده‌سـته‌به‌ندیـیه‌كان په‌سه‌ند بكات و چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی ڕابگرێت، هه‌ر شه‌ش وڵات ده‌ڵێن ئه‌وان ئیتر به‌ دوای سـزاداندا دژ به‌ وڵاته‌كه‌ ناگه‌ڕێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG