Accessibility links

داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

  • به‌ڵێن كه‌ریم

هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و حه‌یده‌ر كه‌ریم به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان كردۆته‌ مێزگردێـكی تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی داوای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاكه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان، سه‌ره‌تا به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت:

هه‌ر له‌ پاش نه‌مانی ڕژێمه‌كه‌ی پـێشـووی عێراقه‌وه‌ مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به‌ شـاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی داواكانی كورد بووه‌ له‌ حكومه‌تی نێوه‌ندی عێراق، به‌ هه‌مان شـێوه‌ش به‌ درێژایی مێژووی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ خاڵی ململانێ و ناكۆكی بووه‌ و به‌لای هه‌ندێ له‌ مێژووناسانیشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌گه‌یشـتن به‌ ئه‌نجامی دانوسـتاندنه‌كانیش نه‌بووبێت ئه‌وا بێ هیچ چه‌ند و چوونێـك به‌ فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و وتووێـژانه‌ دانراوه‌. بۆ ئێسـتاش ئه‌م شـاره‌ دێرینه‌ وه‌ك له‌ ڕاپـۆرته‌كه‌ی به‌یكه‌ر- هامڵـتندا هاتبوو وه‌ك به‌رمیلێـك یان بوشـكه‌یه‌ك بارود ناودێر كراوه‌. ڕووداوه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی كه‌ركوكیش كه‌م تا زۆرێـك ئاماژه‌ن به‌ باری هه‌سـتیاری ئه‌م شـاره‌ فره‌ نه‌ژاد و فره‌ ئاینیـیه‌. به‌ لای هه‌ندێـكه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوكدا ڕووده‌دات دووباره‌ بوونه‌وه‌ی مێژووه‌ به‌ ناونیشـانی جوداوه‌. بۆیه‌ لێـره‌دا جێی خۆیه‌تی گفتوگۆ له‌سه‌ر كارنامه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ ناو كه‌ركوكدا هه‌بێت به‌ كارنامه‌ی كوردیشه‌وه‌. چه‌ندێ ده‌روازه‌ له‌سه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵـك بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كاته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 25:45 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG