وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسـا، ڕوسـیا و ئه‌ڵمانیا هه‌تاكو ڕۆژی شه‌ممه مۆڵه‌ته‌یان به ئێران داوه زاخـكردنی یۆرانیۆم ڕابگرێت له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێـك له هاوكاری ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سـزای ئابوری دیكه ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه ڕێـكخراوی لێـبوردنی جیهانی Amnesty International ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت ئێران جوداكاری له‌گه‌ڵ هاوڵاتیـیانی كوردی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و كارێـكی ئه‌وتۆشی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جوداكاریـیه نه‌كردووه و هۆشـداریشی دا كه ڕه‌نگه ئه‌و كێشه‌یه به‌ره‌و خراپـتر بڕوات.
هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان كردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران.
ئیبراهیم لاجانی، بزاڤكاری سـیاسی و مافی مرۆڤ.
مه‌سعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان و سـیاسه‌تمه‌دار.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 47 خوله‌كه.