Accessibility links

له‌ ئاكامی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ توركیا 16 خوێندكار گیان له‌ده‌سـت ده‌ده‌ن


به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی ژیانی خوێندكاراندا بوو به‌هۆی ڕماندنی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ له‌ باشوری توركیادا و ده‌رئه‌نجام 16 خوێندكاری كچ كوژران.

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵێن پـێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی دزه‌كردنی غاز بووبێت له‌ ده‌مێـكدا كه‌ خوێـندكاران له‌ خه‌ودابوون له‌و باڵه‌خانه‌ سێ نهۆمیـیه‌دا.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌شـیر ئه‌ته‌لای ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا 27 كچ له‌ ژێر دار و به‌ردا ڕزگاركراون و هه‌ندێـكیان به‌ سه‌ختی سـووتاون. كاربه‌ده‌سـتان نیگه‌رانن كه‌ هێشـتا به‌ ده‌یان خوێندكاری تر له‌ ژیر دار و به‌ردی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا مابنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاینی خاواندارێتی ده‌كات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG