Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئێران

  • به‌شی ئه‌مریكا

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئێران.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسـا، ڕوسـیا و ئه‌ڵمانیا هه‌تاكو ڕۆژی شه‌ممه‌ مۆڵه‌ته‌یان به‌ ئێران داوه‌ زاخـكردنی یۆرانیۆم ڕابگرێت له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێـك له‌ هاوكاری ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سـزای ئابوری دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕێـكخراوی لێـبوردنی جیهانی Amnesty International ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت ئێران جوداكاری له‌گه‌ڵ هاوڵاتیـیانی كوردی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و كارێـكی ئه‌وتۆشی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جوداكاریـیه‌ نه‌كردووه‌ و هۆشـداریشی دا كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ره‌و خراپـتر بڕوات.

هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات و میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌بن:
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران.
ئیبراهیم لاجانی، بزاڤكاری مافی مرۆڤ.
مه‌سعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان و سـیاسه‌تمه‌دار.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG