Accessibility links

سه‌رۆكی چین داوا ده‌كات ئۆڵمپـیـیه‌كانی په‌كین تێـكه‌ڵ به‌ سـیاسه‌ت نه‌كرێت


سه‌رۆكی چین هو ژینتاو ده‌ڵێت پـێویسـته‌ ئۆڵمپـیـیه‌كانی په‌كین نه‌كرێت به‌ گۆڕه‌پانێـكی سـیاسی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ وڵاته‌كه‌یدا.

ڕۆژی هه‌ینی له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه‌م وێنه‌دا له‌گه‌ڵ په‌یامنێرانی بیـانیدا، به‌ڕێز هو ژینتاو گوتی ئه‌وه‌ شـتێـكی ڕوون و ئاشـكرایه‌ كه‌ خه‌ڵـكی له‌ وڵاته‌ جیاجیاكاندا به‌ یه‌ك چاو سه‌یری مه‌سه‌له‌كان ناكه‌ن. گوتیشی تیكڵاوكردنی سـیاسه‌ت به‌ یاریـیه‌كان به‌ پـێچه‌وانه‌ی گیانی ئۆڵمپـیـیه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز هو گوتیشی یاریـیه‌كان ئاسه‌واری ئابووری و گیانی بۆ چه‌ندان سـاڵی داهاتوو به‌سه‌ر چیندا ده‌بێت.

گوتیشی چین سـوودی له‌ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا نوێـیه‌كان وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌ وزه‌ی خۆر، بۆ بیناكردن و دامه‌زراندنی زۆربه‌ی شوێنه‌ ئۆڵمپـیـیه‌كان.

به‌ڵام به‌ڕێز هو گوتی گرنگترین شـت ئه‌وه‌یه‌ وه‌رزشـوانان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ گۆڕه‌پانێـكیان ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان و زیاتر له‌ یه‌كگه‌یشـتن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان.

XS
SM
MD
LG