سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش فه‌رمانێـكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ركرد تیایدا ده‌سه‌ڵاتی نوێی به سـه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری نیشـتیمانی داوه له پـێناو باشـكردنی باری هاوكاری نێوان ده‌زگاكانی سـیخوڕی ئه‌مریكا.
ئه‌م فه‌رمانه ده‌سه‌ڵات به به‌ڕێز مایك ماكـكۆنه‌ڵ ده‌دات بۆ داڕشـتنی ڕێبازه‌كان سه‌باره‌ت به ڕێـنمایكردنی په‌یوه‌ندی زانیاری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا. پـێشـووتر ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌سـتۆی ده‌زگای زانیاری ناوه‌ندی ناسـراو به CIA دا بووه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانه‌كه چوارچێوه‌ی كاری ده‌زگاكانی زانیاری ئه‌مریكادا داده‌مه‌زرێنێت. له‌و باره‌یه‌وه كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت فه‌رمانكه قه‌ده‌غه‌كردنی كوشـتنی سـیاسی هێشـتۆته‌وه، هه‌روه‌ها سـنووردانانی بۆ تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌ر وه‌كو خۆی هێشـتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز مه‌كـكۆنه‌ڵ به‌پـرس ده‌بێت له ده‌ركردنی ڕێـنمایـیه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه و شـیكردنه‌وه و هاوبه‌شـكردنی زانیاری له نێوان 16 ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكادا. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا به گوێره‌ی فه‌رمانكه به‌ڕێز مه‌كـكۆنه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی پـته‌و ده‌بێت له بواره‌كانی زانیاری‌دا وه‌كو سه‌ته‌لایتی نوێ و بڕیاردان له‌سه‌ر بوجه.