ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌ست و تیایدا به‌پـێی برِگهی 3 ی به‌ندی 2 ی یاسای ژماره 13 ی ساڵی 2008 ی تایبه‌ت به پـێـكهێنانی هه‌رێمه‌كان له عێراق داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق كرد، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوكه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان ئه‌گه‌ر هاتوو لیسـتهكانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌توانن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به ڕێـكه‌وتنێـك بگه‌ن.
ڕزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان فاتمه سـندی ده‌ڵێت ئه‌مه داوایه‌كی ده‌سـتوریـیه و ناكرێت ڕه‌تبكرێته‌وه و به تایبه‌تی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كه ده‌بێت پـێش هه‌موو خه‌ڵك وابه‌سته‌ی ده‌سـتور بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:42 خوله‌كه.