ڕۆژی پـێنجشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـكی مه‌زن له شـاری دهۆك سـازكرا بۆ پـشـتیوانیكردن له شـاری كه‌ركوك دژی به‌ندی 24 ی ناو به‌رنووسـی قانونی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكان، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی كوردی له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا. هه‌روه‌ها له خۆپـیشـاندانه‌كه داوای جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ناو ده‌سـتوری عێراق كرا و كۆتایی به‌و سـیاسه‌تانه بهێنرێت كه له سه‌رده‌می ڕژێمه‌كانی پـێشـووی عێراقدا به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌یڕه‌و ده‌كرا.
سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری دهۆك ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:19 خوله‌كه.